له سنووری بانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، كۆڵبه‌رێكی كورد به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین به سه‌ختی بریندار بوو، باس له‌وه ده‌كرێ پێیه‌كی بڕاوه‌ته‌وه.
ته‌قینه‌وه‌كه له ناوچه‌ی سنووریی هه‌نگه‌ژاڵی بانه بووه و به‌پێی زانیارییه‌كانی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، ناوی كۆڵبه‌ره‌كه ناسر ڕه‌حیمی خه‌ڵكی گوندی منجیلانی سه‌ربه شارۆچكه‌ی نمشیری بانه‌یه.
كۆڵبه‌ران له ناوچه سنوورییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه بۆ دابینكردنی بژێوی، رێگه‌ی چیا و ده‌شت و دۆڵ ده‌گرنه‌به‌ر، زۆرجار تووشی ئه‌و جۆره رووداوانه ده‌بن، جاروبار مینیان پێدا ده‌ته‌قێته‌وه و هه‌ندێك جاریش هێزه‌كانی ئێران خۆیان راسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ ده‌كه‌ن.
مانگی رابردوو به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران له سنووری پارێزگای سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، كۆڵبه‌رێك به ناوی محه‌مه‌د عه‌بدی بریندار كرا. كۆڵبه‌ره‌كه خه‌ڵكی گوندی دزڵی سه‌ربه شاری سه‌وڵاوا بوو كه به سه‌ختی بریندار كرا و بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سنه گواسترایه‌وه.
له‌وه‌ته‌ی جه‌نگی نێوان ئێران و ئیسرائیل ته‌واو بووه، كۆماری ئیسلامیی زۆر توندتر له جاران، ده‌ستی به سه‌ركوت و رێگریكردن له كاسبی به‌تایبه‌ت له پارێزگا سنوورییه‌كان كردووه، ده‌یان كه‌سی كوشتووه یان بریندار كردووه.
ته‌نیا له یه‌كه‌م مانگی دوای جه‌نگ، شه‌ش كۆڵبه‌ر راسته‌وخۆ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ئێران كوژران و شه‌ش كۆڵبه‌ری تر بریندار كران.
كۆماری ئیسلامیی ئێران ره‌چاوی دۆخی ناله‌باری ئابووریی پارێزگا سنوورییه‌كانی نه‌كردووه و ته‌نانه‌ت كۆڵبه‌ریشیان پێ به ره‌وا نازانێت، له كاتێكدا گه‌نجانی كورد هیچ كارێك نییه بیكه‌ن و له ناچاریدا به كۆڵ بار ده‌گوازنه‌وه، به‌ڵكو نانێك بۆ خۆیان و خێزانه‌كه‌یان دابین بكه‌ن.