رێكخراوی جیهانیی خۆراك بڵاوی كرده‌وه، 60 هه‌زار تۆن خۆراك له ده‌روازه‌كانی غه‌زه‌وه چاوه‌ڕوانه ده‌رگایان بۆ بكرێته‌وه و بگه‌نه ده‌ستی دانیشتووانی غه‌زه و 100 هه‌زار تۆنی تریش به‌ڕێوه‌یه.
باره‌گای سه‌ره‌كیی ئه‌و رێكخراوه‌ی سه‌ربه رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له رۆمایه و هه‌ر دوای رێككه‌وتنی ئاشتی داوای له ئیسرائیل كرد، هه‌رچی زووه رێی پێ بدات بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان به خه‌ڵكی غه‌زه بگه‌یه‌نێت.
مارتێن فریك نوێنه‌ری رێكخراوه‌كه له ئه‌ڵمانیا و نه‌مسا ئاماژه‌ی دا، ئه‌و ساته‌ی ئێسته تێیدان بۆ خه‌ڵكی غه‌زه زۆر گرنگه، پێویسته ده‌روازه‌كانی گه‌یاندنی یارمه‌تیی مرۆیی به رووی خه‌ڵكی غه‌زه‌دا بكرێنه‌وه.
ئه‌و روونی كرده‌وه، هه‌موو سه‌عاتێك گرنگه و به تاسه‌وه چاوه‌ڕوانی ئاسانكاری و كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌ر ئێسته 60 هه‌زار تۆن ئاماده‌یه رێگه‌ی پێ بدرێت بۆ غه‌زه بگوازرێته‌وه و 100 هه‌زار تۆنی تریش به‌ڕێوه‌یه.
به‌گوته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی رێكخراوی جیهانیی خۆراك، ئه‌و قه‌باره‌یه له یارمه‌تییه مرۆییانه به‌شی سێ مانگی غه‌زه ده‌كات، به مه‌رجێك به رێوشوێنێكی رێك‌وپێك بگه‌ن و بپارێزرێن.
وه‌ك زیاتر خستیه روو، پرۆگرامی جیهانیی خۆراك له توانایدایه له مانگی یه‌كه‌مدا بۆ ملیۆنێك و 600 هه‌زار كه‌س نان و ئارد و ژه‌می خۆراك دابین بكات.
جێی باسه له نیوه‌ڕۆی دوێنێ هه‌ینییه‌وه، رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست به فه‌رمی جێبه‌جێ كراوه و هه‌مووان چاوه‌ڕوانن ده‌رگاكانی گه‌یشتنی یارمه‌تییه‌كان به ڕووی غه‌زه‌دا بكرێنه‌وه.