بەرەبەیانی ئەمڕۆ تانكەرێكی سووتەمەنی تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە دوو كرێكار گیانیان لە دەست دا، شوفێری تانكەرەكەش رێژەی سووتاویی زۆرە.
ئەمڕۆ دووشەم 13ی تشرینی یەكەم، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی دهۆك ڕاگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە، لە سەعات دوو و 10 خولەكی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، پێوەندی بە هێزەكانی بەرگریی شارستانییەوە كرا لەبارەی ڕووداوێك لە ناوچەی كواشێ، دەركەوت كە ئاگر لەناو پاڵاوگەیەكدا كەوتووەتەوه.
باس لەوەش كراوە، تیمەكانی بەرگریی شارستانیی سێمێلێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و ئاگرەكەیان كۆنترۆڵ كرا.
ئاماژە بەوەش كراوە، بەداخەوە بەهۆی ئەو رووداوەوە دوو كرێكار سووتان و گیانیان لە دەست دا، هەروەها شۆفێری تانكەرێكیش بە ڕیژەی 75% بریندار بووە.
بەپێی زانیارییەكان، ئەو كەسانەی كە گیانیان لە دەست داوە، یەكێكیان ناوی (مەسعوود حوسێن)ـە و تەمەنی 23 ساڵە، كرێكارەكەی تریش ناوی (قیدار دیندار)ـە و تەمەنی 19 ساڵە.