پۆلیسی پارێزگای دیوانیەی باشووری عێراق رای گەیاند، هێزەكانیان توانیویانە ژنێك بگرن كە سێ لە ئەندامانی خێزانی هاوسەرەكەی كوشتووە. گرتنی ژنەكە دوای نیو سەعات لە ئەنجامدانی تاوانەكە بوو.
پێگەی "شەفەق نیوز" ئەمڕۆ سێشەم 14ی تشرینی یەكەم بڵاوی كردووەتەوە، بەپێی راگەیاندنی پۆلیسی دیوانیە، بەپێی زانیارییەكانی پۆلیس، دوێنێ ژنێكی تاوانبار بە كوشتنی خێزانێكیان گرتووە، تەواوی قوربانییەكان خێزانی هاوسەرەكەی بوون، دوای نیو سەعات لە ئەندامدانی تاوانەكە، پۆلیس توانیان ژنەكە بگرن. باس لەوە دەكرێ كە هۆكاری روداوەكە كێشەی كۆمەڵایەتی بووە.
پۆلیس دەڵێت، كێشەی كۆن لە نێوان تاوانبارەكە و خێزانی هاوسەرەكەی هەبوو، بەهۆیەوە ژنەكە دەرفەتی بینیوە و بە "چەقۆ" باوك و دایك و خوشكێكی هاوسەرەكەی لەناو ماڵەكەی خۆیاندا كوشتووە، دوای ئەنجامدانی كردەكەی، خۆی شاردووەتەوە. بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەكان، پۆلیس توانی لە ماوەی نیو سەعاتدا ژنەكە بگرن.
دواتریش پۆلیس دەڵێ، لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستی پێ كردووە و هەر لە زانیارییە سەرەتاییەكاندا دەركەوتووە، كێشەی كۆمەڵایەتی لەناو خێزانەكەدا هەبووە و هەر ئەویش پاڵنەر بووە بۆ ئەنجامدانی تاوانەكە.