لە بەغدا ژمارەی جیابوونەوەی هاوسەران لە ژمارەی هاوسەرگیری زیاترە

:: AM:09:17:19/10/2025 ‌
بەپێی ئامارێك بۆ مانگی رابردوو لەلایەن ئەنجوومەنی قەزا بۆ سەرانسەری عێراق بڵاو كراوەتەوە، دەركەوتووە لە مانگی رابردوو لە بەغدا رێژەی جیابوونەوە زۆر زیاتر بووە لە رێژەی هاوسەرگیری.

ئەمڕۆ یەكشەم 19ـی تشرینی یەكەم، بەپێی ئامارێك لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای دادوەری بڵاوی كردووەتەوە و تێدا هاتووە، لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ 30 هەزار و 205 هاوسەرگیری ئەنجام دراوە.

بەپێی ئامارەكە، لە هەمان كاتدا شەش هەزار و 719 جیابوونەوە لە دادگاكان تۆمار كراوە.

ئەوەی جێی تێبینییە لە دادگای بەغدا بەشی كەرخ، 1009 هاوسەرگیری تۆمار كراوە، لە هەمان كاتدا هەزار و 295 جیابوونەوە تۆمار كراوە.


وشە - رامیار جەواد