ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت كه‌رتی غه‌زه‌ی فه‌له‌ستینی به‌هۆی جه‌نگه‌وه ته‌واو وێران بووه، ئێسته‌یش كه له قۆناغی ئاگربه‌ستدایه، خه‌ڵكه ئاوارهكهی بۆ شوێنه‌كانیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه، له‌وباره‌یه‌وه زاواكه‌ی تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت كه له نزیكه‌وه غه‌زه ده‌بینی، به‌وه ده‌چێ بۆمبی ئه‌تۆم لێی دابێت، خه‌ڵكه‌كه‌یشی ده‌ڵێن ده‌گه‌ڕێینه‌وه و له ماڵه وێرانبووهكهمان، له ژێر خێوه‌تدا ده‌ژین.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ دووشه‌م 20ی تشرینی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، جارید كۆشنه‌ر زاواكه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كه هاوكات نوێنه‌ری سه‌رۆكه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌باره‌ی كه‌رتی غه‌زه ده‌ڵێت، كه‌رته‌كه به‌ته‌واوی وێران بووه، كاتێك له نزیكه‌وه ده‌یبینی، هه‌ست ده‌كه‌یت به بۆمبی ئه‌تۆم لێی درابێت.
كۆشنه‌ر له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی بۆ كه‌ناڵی "سی بی ئێس نیوز" گوتی، كاتێك بینیم خه‌ڵكه ئاوارهكهی غه‌زه ده‌یانه‌وێ بگه‌ڕێنه‌وه ناو كه‌رته‌كه و ماڵه‌كانیان، پرسیارم كرد كه ئه‌وانه بۆ كوێ ده‌ڕۆن، له كاتێكدا كه‌رته‌كه به‌ته‌واوی وێران بووه؟، گوتیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵه وێرانبووه‌كانیان و له‌و شوێنه و له ژێر خێوه‌تدا ده‌ژین. به‌ڕاستی دۆخه‌كه بۆ ئه‌وان خه‌مگینییه.
كۆشنه‌ر و ستیڤ ویتكۆڤ نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌وه‌یان ره‌ت كرده‌وه كه جینۆسایدی گه‌لی فه‌له‌ستینی كرابێت.
هاوكات بڕیاره جی دی ڤانس جێگری تره‌مپ و كۆشنه‌ر و ویتكۆڤ له‌م هه‌فته‌یه‌دا بگه‌نه ئیسرائیل، بۆ ئه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆ بكه‌ن تا ئاگربه‌سته‌كه وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت، هه‌روه‌ها هاوكارییه مرۆییه‌كان بگه‌نه غه‌زه، جیا له دامه‌زراندنی هێزێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ سه‌قامگیریی ناوچه‌كه و كاركردن بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كه‌رته‌كه.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس كه به سه‌رپه‌رشتیی ئه‌مه‌ریكا و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته بووه، بارمته‌كانی ئیسرائیل و دیله‌كانی فه‌له‌ستینی هاتنه گۆڕین. 14ی ئه‌م مانگه‌یش "تشرینی یه‌كه‌م" به ئاماده‌بوونی تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و سیسی سه‌رۆكی میسر و نزیكه‌ی 30 سه‌رۆكی وڵاتان، لووتكه‌ی ئاشتی له شه‌رم شێخی میسر واژوو كرا و كۆتاهێنان به جه‌نگی غه‌زه هاته راگه‌یاندن.
له حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می 2023 به ده‌ستپێشخه‌ریی حه‌ماس، جه‌نگی غه‌زه ده‌ستی پێ كرد و له رۆژی یه‌كه‌می جه‌نگدا سه‌رووی هه‌زار و 200 ئیسرائیلی گیانیان له ده‌ست دا و سه‌رووی 200 كه‌سی تر به بارمته گیران. ئه‌و رووداوه به رووداوێكی كاره‌ساتبار بۆ جووه‌كان له‌وه‌ته‌ی رووداوی هۆڵۆكۆسته‌وه هه‌ژمار كرا، بۆیه په‌رچه‌كرداری توندی لێ كه‌وته‌وه.
له‌و كاته‌وه سوپای ئیسرائیل له ئاسمان و زه‌وییه‌وه غه‌زه بۆردمان ده‌كات كه به‌هۆیه‌وه شاره‌كه به ته‌واوی وێران بووه و دانیشتووانی شاره‌كه جگه له‌وه‌ی كه ده‌یان هه‌زاریان لێ كوژراوه، له ژیانێكی زۆر سه‌ختدا ده‌ژین. دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌له‌ستینیش، باس له كوژرانی نزیكه‌ی 60 هه‌زار فه‌له‌ستینی ده‌كات و زیاتر له 120 هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌پێی دوای ئاماری ئیسرائیل نزیكه‌ی هه‌زار و 500 كه‌س كوژراون. زۆربه‌ی قوربانییه‌كانی ئیسرائیل پێوه‌ندی به یه‌كه‌م رۆژی هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس هه‌یه كه به‌هۆیه‌وه هه‌زار و 200 كه‌س كوژران و زۆربه‌یان خه‌ڵكی سڤیل بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا زیاتر له 200 ئیسرائیلی له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه به بارمته گیران و له‌و كاته‌وه ته‌نیا 81 بارمته‌یان ئازاد كراون.
له 15ی كانوونی دووه‌م، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و ئیسرائیل به ناوه‌ندگیریی قه‌ته‌ر، ئه‌مه‌ریكا و میسر، ئاگربه‌ستیان ڕاگه‌یاند و ده‌بوو بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام كێشه كه‌وته ئاگربه‌سته‌كه و تا ئێسته‌یش هێرشی ئیسرائیل به‌رده‌وامه و دۆخی ژیانی دانیشتووانی كه‌رته‌كه له‌وپه‌ڕی خراپیدایه و برسێتی به رژدی به‌رۆكی گرتوون.