رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی چاودێری مافی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه، له گرتووخانه‌ی قه‌رچه‌ك له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا، سێ ژن ته‌نیا له‌به‌ر بێبه‌شكردنیان له پزیشك و خراپیی چاودێریی ته‌ندروستی، گیانیان سپاردووه.
ناوی ئه‌و سێ ژنه بریتییه له سوودابه ئه‌سه‌دی، جه‌میله عه‌زیزی و به گوته‌ی رێكخراوه‌كه ئه‌وه‌ی رووی داوه، پێشێلكردنی مافی زیندانیانه و وا لێك ده‌درێته‌وه كه به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی له رێگه‌ی بێبه‌شكردنی زیندانیان له پزیشك و چاودێریی ته‌ندروستی، رۆڵیان له مه‌رگی ئه‌و حوكمدراوانه‌دا هه‌یه.
جگه له سومه‌ییه ره‌شیدی كه زیندانیی سیاسی بوو، دوو كه‌سه‌كه‌ی تر به تۆمه‌تی دارایی گیرابوون و حوكمیان به‌سه‌ردا سه‌پابوو.
ماوه‌ی رابردوو 150 زیندانیی سیاسیی پێشوو له به‌یاننامه‌یه‌كدا نووسیبوویان كه سومه‌ییه به‌ر له‌وه‌ی بگیرێت، نه‌خۆشیی سه‌رعی "په‌ركه‌م" هه‌بووه و بنكه‌ی ته‌ندروستیی هه‌موو ئه‌و گرتووخانانه‌ی سومه‌ییه‌ی لێ بووه له‌و پرسه ئاگادار بوون.
رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ، ئه‌م رووداوه‌ی به نوێترین نموونه ناو بردووه له‌و سیاسه‌ته كۆنه‌ی كه به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، به‌رانبه‌ر حوكمدراوان پێڕه‌وی ده‌كه‌ن و به بێبه‌شكردنیان له چاودێریی ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزارییه‌كان، هه‌وڵی كوشتن‌یان ده‌ده‌ن.