ئاسایشی گشتی هەولێر 130 كیلۆ مادەی هۆشەبەری لەناو برد

:: PM:02:51:22/10/2025 ‌
بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێری رای دەگەیەنێت، هەڵسان بە سووتاندی زیاتر لە 130 كیلۆ مادەی هۆشبەر، ئەو مادانەش لە ماوەی رابردوو دەستی بەسەردا گیرا بوو.

ئەمڕۆ چوارشەم 22ـی تشرینی یەكەم، لە راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر هاتووە، لیژنەی لەناوبردنی مادە هۆشبەرەكان هەڵسا بە لەناوبردن و سووتاندنی بڕی 130 كیلۆ و 550 گرام لە مادەی هۆشبەر.

ئاماژە بەوەشكراوە، مادەكان پێك هاتبوون لە جۆرەكانی (كریستاڵ - هێرۆین - تلیاك - حشیش- ماریجوانا – كوكاین – گراس -جگەرەی ئامادە كراوی هۆشبەر ، حەبی جۆراوجۆر)، لە ماوەی ڕابردوودا لە لایەن بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان دەستیان بەسەردا گیرابوو.

روونكراوەتەوە، دۆسیەی ئەو مادانە بریتیبوون لە 740 دۆسیە كە لە ساڵانی 2022 و 2023 لە لایەن دادوەری لێكولینەوەی ئاسایش ڕەوانەی دادگا تایبەتمەندەكانی كەتن و تاوان كرابوون و دۆسیەكان یەكلاكرابونەوە و پڵەی بنبڕیان وەرگرتبوو.



وشە - رامیار جەواد