سەرۆكی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیەك ئاراستەی حەیدەر عەبادی دەكات

:: PM:09:47:25/10/2025 ‌
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ شەموو 25ی تشرینی یەکەمی 2025، لە پرسەنامەیەکدا سەرەخۆشیی قووڵی خۆی ئاراستەی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق و ماڵباتەكەیان کرد، بۆ کۆچی دوایی دایکی.

نێچیرڤان بارزانی، وێڕای دەربڕینی هاوسۆزی و هاوخەمیی خۆی بۆ عەبادی و ماڵباتەكەی، لە پەیامەكەیدا هیواخوازە خوای مەزن گیانی كۆچكردوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات.

لە بەشێكی پرسەنامەكەی سەرۆكی هەرێمدا هاتووە، "له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى دايكى خوالێخۆشبوويان به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ خۆیان و بنەماڵە و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان ببه‌خشێت".


وشە - پۆڵا مەحموود