شوفێرێكی دیلیڤەری بە چەقۆ دایك و كوڕێك بریندار دەكات

:: PM:10:58:25/10/2025 ‌

سەرچاوەیەكی تەناهی لە كەركووك رای گەیاند كە ئێواری ئەمڕۆ شوفێری مۆتۆرسكیلێكی دیلیڤەری لە كاتی گەیاندنی داواكارییەك بۆ ماڵێك، بووەتە دەمەقاڵێ لەگەڵ خاوەن ماڵەكە و بە چەقۆ دایك و كوڕێكی بریندار كردووە.

سەرچاوەكە گوتی، خاوەن ماڵەكە لە گەڕەكی دەروازە لە ناوەڕاستی كەركووك داوای خواردنی كردووە و دوای گەیشتنی ماتۆرسكیلی دیلیڤەری بۆ هێنانی داواكراوەكە، بووەتە دەمەقاڵێ و شەڕ و شوفێری دیلیڤەرییەكە بە چەقۆ دەستدرێژی كردووەتە سەر خاوەن ماڵەكە و ژنێكی لەدایكبووی 1978 و كوڕەكەی لەدایكبووی 1990ی بیریندار كردووە.

بەپێی سەرچاوەكە دوو بریندارەكە بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە و شوفێری مۆتۆرسكیلەكەش لە لایەن هێزە تەناهییەكانەوە گیراوە و لە لێكۆڵینەوەكان دەركەوتووە كە ئەوان لەبارەی داواكارییەكە لەیەكتر نەگەیشتوون و كارەكە بۆ شەڕ پەرەی سەندووە.





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل