سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە حەیدەر عەبادی دەكات

:: PM:02:16:26/10/2025 ‌

سەرۆك مەسعوود بارزانی، سەرەخۆشی لە سەرۆك وەزیرانی پێشتری عێراق حەیدەر عەبادی دەكات بە هۆی كۆچی دوایی دایكی.

ئەمڕۆ یەكشەم 26ـی تشرینی یەكەم، سەرۆك بارزانی لە پەیامی هاوخەمیدا بۆ حەیدەر عەبادی دەڵێت، بەخەم و پەژارەیەكی قووڵەوە هەواڵی كۆچی دوایی دایكی دكتۆر حەیدەر عەبادیمان پێگەیشت، بەم بۆنە خەمناكە، سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئەو و خانەوادەكەی دەكەین.

ئاماژەی بەوەش كرد، داوا لە خوای گەورە دەكەین كۆچكردوو بە بەهەشتی خۆی شاد بكات و ئارامیش بە خێزانەكەی ببەخشێت.



وشە - رامیار جەواد