زیلان كه‌مانگه‌ر كچه چالاكی كورد و خه‌ڵكی كامێرانی سه‌ربه پارێزگای سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتڵاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و بۆ شوێنێكی نادیار گوازرایه‌وه.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، زیلان كه‌مانگه‌ر ئه‌مڕۆ چوارشه‌م هێزه‌كانی ئیتڵاعاتی كۆماری ئیسلامی، به بێ پێشاندانی هیچ مۆڵه‌ت و به‌ڵگه‌یه‌كی یاسایی، له ماڵی باوكی ده‌ستبه‌سه‌ریان كردووه.
وا دیاره دوای پشكنینی ماڵه‌كه‌یان، هێزه‌كانی ئیتڵاعات ده‌ستیان به‌سه‌ر مۆبایلی زیلان كه‌مانگه‌ر و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌یدا گرتووه .
جێی باسه حوسێن كه‌مانگه‌ر باوكی زیلان كه‌مانگه‌ر، پێشتر له زستانی ساڵی 2021 پاش تێپه‌ڕاندنی سێ ساڵ گرتن، له گرتووخانه‌ی سنه ئازاد كرابوو.
هه‌تا كاتی نووسینی ئه‌م هه‌واڵه، زانیارییه‌كی ورد له‌باره‌ی هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركردن و تۆمه‌ته پاڵخراوهكان و و چاره‌نووسی ئه‌م هاووڵاتییه كورده له به‌رده‌ستدا نییه.
كۆماری ئیسلامیی ئێران له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا، زیاتر له جاران به تۆمه‌تی جیاواز خه‌ڵك و چالاكانی سڤیلی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه، ته‌نانه‌ت حوكمی سێداره و درێژخایه‌نی به‌سه‌ر هه‌ندێكیاندا سه‌پاندووه.