خاوه‌نی ئه‌و هوتێله‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ ئاگری گرت و یه‌كێك له رووداوه كاره‌ساتباره‌كانی ئاگركه‌وتنه له مێژووی توركیای لێ كه‌وته‌وه، له‌گه‌ڵ 10 كه‌سی تر سزای گرتنی تاهه‌تاییان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
ئاگركه‌وتنه‌وه له هوتێلی گراند كارتالی شاری بولو له مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ، بووبووه هۆی مردنی 78 كه‌س كه 34یان منداڵ بوون.
خالیت ئورگول خاوه‌نی هوتێله‌كه، هاوسه‌ری و دوو كچی له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی شاره‌وانی بولو و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی به‌رگریی شارستانی ناوچه‌كه، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دادگاوه به تاوانبار ناسران، بڕیار درا قورسترین سزایان به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت.
به‌گشتی 32 كه‌س له‌م رووداوه‌دا سزای جیاوازیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا كه سزای 11 كه‌سیان گرتنی تاهه‌تایی بوو، ئه‌و سزایه‌ش له توركیا به قورسترین سزا داده‌نرێت. 18 كه‌س له فه‌رمانبه‌ر و كرێكارانی هوتێله‌كه به 12 تا 22 ساڵ زیندانی حوكم دران.
ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ له به‌ره‌به‌یاندا رووی دا، ژماره‌یه‌ك له میوانانی هوتێله‌كه له ترسی ئاگر ناچار بوون له نهۆمی 12ه‌وه خۆیان فڕێ بده‌نه خواره‌وه.
ئاگركوتنه‌وه‌كه له چێشتخانه‌ی هوتێله‌كه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا و دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌وه سه‌لمێنرا كه به‌شێك له سیستمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه كاریان نه‌كردووه.