نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هۆگر شاڵی دەكات

:: AM:10:48:03/11/2025 ‌
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هۆگر شاڵی بریكاری پێشووی وەزارەتی كارەبا دەكات.

ئەمڕۆ دووشەم سێی تشرینی دووەم، لە پرسەنامەیەكی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵم پێشكەش بە خانەوادەی خوالێخۆشبوو هۆگر شاڵی بریكاری پێشووی وەزارەتی كارەبا و كەسوكاری بەڕێزیان دەكەم، كە بەداخەوە بە نەخۆشی كۆچی دوایی كرد. هاوسۆز و هاوخەمیانم.

ئاماژە بەوەش دەكات، خوالێخۆشبوو نموونەی مرۆڤێكی پاك و دڵسۆز بوو كە زۆر و بە كارامەیی و لێهاتوویی خزمەتی بە وڵاتەكەی كرد. لە خوای مەزن داواكارم گیانی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.


وشە - رامیار جەواد