بۆ خەڵكی ئاكرێ و كوردستان ئەمڕۆ رۆژێكی خەمگینە، ئەوەیش دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی كۆچی دوایی میهران دێت.
	
ئەمڕۆ سێشەم چواری تشرینی دووەم، میهران هەركی ئەو گەنجەی لە ئاكرێ رۆژی هاوسەرگیری تووشی نەخۆشییەكی لەناكاو بوو و هەردوو قاچی لە كار كەوت.
	
میهران ماوەی دوو مانگ لە نەخۆشخانە چارەسەری وەردەگرت، ئەمڕۆ بەیانی كۆچی دوایی كرد.
	
گیان لەدەستدانی میهران وایكرد ئەمڕۆ خەڵكی ئاكرێ، دڵتەنگ بن بە هەواڵی گیان لەدەستدانی زاوا جوانەكەیان .