سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی كۆلۆنێل ناب دەكات

:: PM:05:21:04/11/2025 ‌
سەرۆك بارزانی لە ڕێی نامەیەكی هاوخەمیدا، بەناوی خۆی و گەلی كوردستانەوە سەرەخۆشی لە ماڵباتی كۆلۆنێل ناب كرد، بۆ كۆچی دوایی كۆلۆنێل ڕیچارد ناب بەڕێوەبەری ئۆفیسی دەسەڵاتی كاتیی هاوپەیمانان لە هەولێر لە ساڵی 2003.

لەو نامەیەدا سەرۆك بارزانی وێڕای دەربڕینی هاوخەمی خۆی "كۆلۆنێل ناب"ـی وەك دۆستێكی ڕاستەقینە و هاوپەیمانی گەلی كوردستان وەسف كردووە، كە لە دوای كۆڕەوی مێژوویی گەلی كوردستان لە 1991دا ڕۆڵێكی باڵای هەبوو لە یارمەتیدانی گەلی كوردستان و لە قۆناغی دوای ڕووخانی ڕژێمیش یارمەتیدەر بوو لە بەهێزكردنی سەقامگیریی هەرێم و پتەوتركردنی پێوەندیی نێوان گەلی كوردستان و ئەمەریكا.

لە نامەكە دا سەرۆك بارزانی سوپاسی خزمەتەكانی كۆلۆنێل ناب دەكات، و ڕێزی هەمیشەیی خۆی بۆ خانەوادەكەی دەردەبڕێ.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم