سزای سێداره‌ی دوو حوكمدراوی كورد به ناوه‌كانی قوباد ئولفه‌تی و عه‌لی كه‌ریمی، له گرتووخانه‌كانی ئیلام و كرماشان جێبه‌جێ كرا.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، هه‌ردوو كه‌سه‌كه پێشتر به تۆمه‌تی "كوشتنی به ئه‌نقه‌ست" ده‌ستبه‌سه‌ر كران، له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ریی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو.
هه‌واڵی سێداره‌دانی ئه‌م دوو به‌ندكراوه، تا كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م ڕاپۆرته، له ڕاگه‌یاندنه حكوومه‌تییه‌كان به‌تایبه‌ت كه‌ناڵه‌كانی نزیك له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه‌وه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
پێویسته بگوترێ جێبه‌جێكردنی سزای له سێداره‌دان له‌وه‌ته‌ی كۆتاهاتنی جه‌نگی ئێران و ئیسرائیله‌وه، به‌رده‌وام رووی له به‌رزبوونه‌وه بووه و حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی به‌مه‌به‌ستی ترساندن و كۆنترۆڵكردنی زیاتری كۆمه‌ڵگه، په‌ره‌ی به جێبه‌جێكردنی سزاكه داوه. له دوو ده‌یه‌ی رابردوودا هیچ مانگێك هێنده‌ی مانگی رابردوو له ئێران خه‌ڵك له سێداره نه‌دراون
ته‌نیا له ماوه‌ی مانگی رابردوودا ئێران 241 كه‌سی له سێداره داوه، ئه‌و ئاماره‌ش به‌راورد به هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوو 50% زیادی كردووه.
له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوودا سزای سێداره‌ی 161 حوكمدراو جێبه‌جێ كرابوو. مانگی رابردوو سزای له سێداره‌دانی لانی كه‌م 241 به‌ندكراو له به‌ندیخانه‌كانی ئێران‌دا جێبه‌جێ كراوه، ناسنامه‌ی 235 به‌ندكراو به ته‌واوی ئاشكرا بووه. به‌گشتی له‌و كه‌سانه‌ی مانگی رابردوو له سێداره دراون، 37 كه‌سیان كورد بوون.
له كۆی ژماره‌ی له سێداره‌دراوانی مانگی رابردوو، هه‌شت كه‌سیان تۆمه‌ته‌كه‌یان سیاسی بووه، شه‌ش كه‌سیان به تۆمه‌تی هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل سزا دراون.
هه‌ر له مانگی رابردوودا هه‌شت ژن له‌سێداره دراون، 13 كه‌سیش به‌شێوه‌ی نهێنی و بێ ئاگاداریی بنه‌ماڵه و ده‌ستڕاگه‌یشتن به مافی دوایین چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌یاندا له سێداره دراون.
ئێران له‌و وڵاتانه‌یه زۆرترین رێژه‌ی له‌سێداره‌دانی به‌راورد به ژماره‌ی دانیشتووان هه‌یه، هه‌رچه‌نده رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له دنیادا چه‌ندان جار هۆشدارییان پێ داوه، به‌ڵام له سیاسه‌تی خۆی به‌رده‌وامه.