له سنه و ورمێی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان حوكمی سێداره‌دانی سێ هاووڵاتیی كورد كه پێشتر سزاكه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پابوو، جێبه‌جێ كرا.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه شه‌هاب عه‌باسییه كه پێشتر به تۆمه‌تی پێوه‌ندیدار به ماده هۆشبه‌ره‌كان، له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ریی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو، سزاكه‌ی دوێنێ هه‌ینی له گرتووخانه‌ی ورمێ جێبه‌جێ كرا.
شه‌هاب عه‌باسی ته‌مه‌نی 52 ساڵ بوو، باوكی دوو منداڵ و خه‌ڵكی گوندی ''كای»'' سه‌ربه شاری سیلوانه‌ی ورمێ بوو و به‌گوته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، دوو ساڵ پێش ئێسته به تۆمه‌تی پێوه‌ندیدار به ماده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.
هاوكات سزای سێداره‌ی دوو به‌ندكراوی كورد به ناوه‌كانی عه‌لی كه‌ریمی و عه‌لی ئاستان كه پێشتر له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه، به تۆمه‌تی ''كوشتنی به ئه‌نقه‌ست'' ئه‌و سزایه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پابوو، له گرتووخانه‌ی دێزڵ‌ئاوای كرماشان جێبه‌جێ كرا.
ته‌مه‌نی عه‌لی كه‌ریمی 42 ساڵ و باوكی دوو منداڵ بوو. ته‌مه‌نی عه‌لی ئاستان 25 ساڵ بوو و پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌نقه‌ست، له شه‌ڕێكی به‌كۆمه‌ڵی گوندی ''بان ڕیوه‌ند'' له ناوچه‌ی سهرفیرۆزئابادی كرماشان، ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و ساڵی رابردووش به تۆمه‌تی كوشتنی دوو كه‌س به ناوه‌كانی سادق عاتفی و قوربان ئه‌عزه‌می، له گه‌ڕه‌كی ''شه‌هره‌كی مه‌سكه‌ن'' له كرماشان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
كۆتایی هه‌فته‌ی رابردووش سزای سێداره‌ی دوو حوكمدراوی كورد به ناوه‌كانی قوباد ئولفه‌تی و عه‌لی كه‌ریمی، له گرتووخانه‌كانی ئیلام و كرماشان جێبه‌جێ كرا. هه‌ردوو كه‌سه‌كه پێشتر به تۆمه‌تی "كوشتنی به ئه‌نقه‌ست" ده‌ستبه‌سه‌ر كران، له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ریی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو.
جێبه‌جێكردنی سزای له سێداره‌دان له‌وه‌ته‌ی كۆتاهاتنی جه‌نگی ئێران و ئیسرائیله‌وه، به‌رده‌وام رووی له به‌رزبوونه‌وه بووه، حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی به‌مه‌به‌ستی ترساندن و كۆنترۆڵكردنی زیاتری كۆمه‌ڵگه، په‌ره‌ی به جێبه‌جێكردنی سزاكه داوه. له دوو ده‌یه‌ی رابردوودا هیچ مانگێك هێنده‌ی مانگی رابردوو له ئێران خه‌ڵك له سێداره نه‌دراون
ته‌نیا له ماوه‌ی مانگی رابردوودا ئێران 241 كه‌سی له سێداره داوه، ئه‌و ئاماره‌ش به‌راورد به هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوو 50% زیادی كردووه.
له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوودا سزای سێداره‌ی 161 حوكمدراو جێبه‌جێ كرابوو. مانگی رابردوو سزای له سێداره‌دانی لانی كه‌م 241 به‌ندكراو له به‌ندیخانه‌كانی ئێران‌دا جێبه‌جێ كراوه، ناسنامه‌ی 235 به‌ندكراو به ته‌واوی ئاشكرا بووه. به‌گشتی له‌و كه‌سانه‌ی مانگی رابردوو له سێداره دراون، 37 كه‌سیان كورد بوون.
له كۆی ژماره‌ی له سێداره‌دراوانی مانگی رابردوو، هه‌شت كه‌سیان تۆمه‌ته‌كه‌یان سیاسی بووه، شه‌ش كه‌سیان به تۆمه‌تی هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل سزا دراون.
هه‌ر له مانگی رابردوودا هه‌شت ژن له سێداره دراون، 13 كه‌سیش به‌شێوه‌ی نهێنی و بێ ئاگاداریی بنه‌ماڵه و ده‌ستڕاگه‌یشتن به مافی دوایین چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌یاندا له سێداره دراون.
ئێران له‌و وڵاتانه‌یه زۆرترین رێژه‌ی له‌سێداره‌دانی به‌راورد به ژماره‌ی دانیشتووان هه‌یه، هه‌رچه‌نده رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له دنیادا چه‌ندان جار هۆشدارییان پێ داوه، به‌ڵام له سیاسه‌تی خۆی به‌رده‌وامه.