ئیدریس مینبه‌ری چالاكی مه‌ده‌نی مامۆستای خۆبه‌خشی زمانی كوردی و یه‌كێك له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی ڕێكخراوی ناحكوومیی "نۆژین"، به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی سزای یه‌ك ساڵ گرتن، ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و بۆ گرتووخانه‌ی ناوه‌ندیی سنه گواسترایه‌وه.
ئه‌و چالاكه‌ی سنه له‌لایه‌ن ژووری جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی دادگای سنه، ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوكمی یه‌ك ساڵ زیندانی ره‌وانه‌ی گرتووخانه كراوه.
له كۆتایی پایزی ساڵی رابردوو ئیدریس مینبه‌ری دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای 10 ساڵ به‌ندكردنه‌كه‌ی، له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه و ناردنه‌وه‌ی دۆسیه‌كه بۆ لقی هاوتا، له‌لایه‌ن لقی یه‌كه‌می دادگای شۆڕشی سنه به سه‌رۆكایه‌تیی دادوه‌ر كه‌ره‌می، به تۆمه‌تی "پێكهێنانی گرووپ و ده‌سته به مه‌به‌ستی تێكدانی ئاسایشی وڵات" سزای یه‌ك ساڵ به‌ندكردن و یه‌ك ساڵ به‌ندكردنی هه‌ڵپه‌سێردراوی، كه بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ ڕاگیرابوو به‌سه‌ردا سه‌پا.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، ئه‌م چالاكی مه‌ده‌نی و مامۆستای زمانی كوردییه، له پایزی 2023 له‌گه‌ڵ سروه پوورمحه‌مه‌دی، له‌لایه‌ن لقی یه‌كه‌می دادگای شۆڕشی سنه‌وه، هه‌ركامیان سزای 10 ساڵ گرتنیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو، ئه‌م حوكمه له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌وه هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه و دۆسیه‌كه‌ی بۆجاری دووه‌م ڕه‌وانه‌ی دادگای شۆڕشی سنه كرایه‌وه.
ئیدریس مینبه‌ری، پێشتریش به تۆمه‌تی "تێكدانی ئاسایشی گشتی" سزای جیاوازی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو. ئه‌و له كۆتایی پایزی 2022 ده‌ستبه‌سه‌ر و دوای 43 ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ری، به دانانی بارمته‌ی یه‌ك ملیار تمه‌نی به‌شێوه‌ی كاتی تا كۆتایی قۆناغه‌كانی دادگاییكردن ئازاد كرابوو.