سەرۆك بارزانی پەیامێكی ئاراستەی سەرۆك كۆماری عێراق كرد

:: PM:02:53:13/11/2025 ‌
سەرۆك بارزانی پەیامێكی هاوخەمیی بۆ كۆچی دوایی برای سەرۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ بڵاو كردەوە. 

لە پەیامەكەی سەرۆك بارزانیدا هاتووە، بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی شەماڵ ڕەشید برای د. لەتیف ڕەشید سەرۆك كۆماری عێراقی فیدراڵـم پێ گەیشت، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی د. لەتیف ڕەشید سەرۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ و كەسوكاریان دەكەم.

هەروەها دەڵێ‌، لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو شەماڵ ڕەشید بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم