غولامحوسێن موحسینی ئێژێیی سه‌رۆكی ده‌زگای دادی ئێران، دژی ره‌چاونه‌كردنی باڵاپۆشی له ئێران هه‌ڵوێستی وه‌رگرت و گوتی، فه‌رمانی به به‌رپرسان داوه رێوشوێنی توند بگرنه‌به‌ر.
ئه‌و له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری، به پێویستی زانیوه ده‌زگاكانی ئیتڵاعات و پۆلیس زۆر وریا بن له دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ره‌وت و گرووپانه‌ی ناوخۆی ئێران كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن كۆتایی به باڵاپۆشی و حیجاب له‌م وڵاته بهێنن.
سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادی ئێران پێی وایه، ئه‌وه‌ی ده‌كرێ هه‌وڵی دوژمنانی كۆماری ئیسلامییه و ده‌خوازن به‌هاكانی ئیسلام له‌ناو ببه‌ن و خه‌ڵك رووت بكه‌نه‌وه.
له دوای كوشتنی ژینا ئه‌مینی و سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی ''ژن، ژیان، ئازادی''یه‌وه، زۆربه‌ی ژنان و كچانی ئێران وازیان له باڵاپۆشی هێناوه و گوتوویانه كه‌س ناتوانێت به زۆر باڵاپۆشییان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت و وه‌ك نافه‌رمانییه‌كی مه‌ده‌نی توانیویانه ویستی خۆیان سه‌ر بخه‌ن.
په‌رله‌مانی ئێران بۆ رێگریكردنی له‌مه، یاسایه‌كی به‌ناوی یاسای پاراستنی باڵاپۆشی ده‌ركرد، به‌ڵام ئه‌م یاسایه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ره‌ت كرایه‌وه به بیانووی ئه‌وه‌ی جێبه‌جێكردنی یاساكه، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی دووباره ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه.
ئێسته‌یش له هه‌نگاوێكی نوێ‌دا ده‌زگای داد چاوی به به‌شێك له‌و ئازادییانه هه‌ڵنایه‌ت و ده‌یه‌وێت به‌رانبه‌ریان رێوشوێنی نوێ بگرێته‌به‌ر.