حكوومه‌تی به‌ریتانیا بڵاوی كرده‌وه، قۆناغی چاوه‌ڕوانیی په‌نابه‌ران بۆ پێشكه‌شكردنی داواكاریی نیشته‌جێكردنی هه‌میشه‌یی بۆ 20 ساڵ به‌رز كردووه‌ته‌وه.
به‌پێی پڕۆژه‌یه‌كی نوێی حكوومه‌تی به‌ریتانیا كه شه‌وی رابردوو بڵاو كرایه‌وه، هه‌موو ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی به نایاسایی هاتوونه‌ته به‌ریتانیا و دواتر مافی په‌نابه‌رێتی وه‌رده‌گرن، ده‌بێت 20 ساڵ چاوه‌ڕێ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن داوای مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی له به‌ریتانیا بكه‌ن.
كاته‌كه پێشتر ته‌نیا پێنج ساڵ بوو و په‌نابه‌ران بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ له دۆخێكی سه‌رگه‌رداندا ده‌مانه‌وه، دوای پێنج ساڵ ئه‌وجا بۆیان هه‌بوو داوای مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی بكه‌ن.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی به گه‌وره‌ترین و گرنگترین پێداچوونه‌وه به سیاسه‌تی كۆچبه‌ری له مێژووی هاوچه‌رخ ناو بردووه.
ئامانج له‌و پڕۆژه‌یه ئه‌وه‌یه كارێك بكات چیتر به‌ریتانیا بۆ په‌ناخوازان نه‌بێته شوێنێكی گونجاو و به‌و جۆره یاسایانه چوونی په‌ناخوازان بۆ وڵاته‌كه‌ی كه‌م بكاته‌وه.
به‌گوێره‌ی یاساكانی ئێسته‌ی به‌ریتانیا، ئه‌و كه‌سانه‌ی داوای په‌نابه‌رێتییان كردووه، بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ پاڵپشتی ده‌كرێن و دواتر بۆیان هه‌بوو داوای مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی پێشكه‌ش بكه‌ن. وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا ده‌ڵێت، ئه‌و قۆناغه له پاڵپشتیكردنی په‌ناخوازانیان بۆ دوو ساڵ و نیو كه‌م ده‌كه‌نه‌وه و به وردی چاودێری ده‌كرێن و ئه‌و كه‌سانه‌ی وڵاته‌كانیان كێشه‌ی ته‌ناهییان نییه، دیپۆرتیان ده‌كه‌نه‌وه.