جه‌عفه‌ر ته‌شه‌كوری هاشمی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گواستنه‌وه له ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانیی تاران رای گه‌یاند، ژماره‌ی رووداوه‌كانی هاتوچۆ له پایته‌خت دوو هێنده زیاد بوون و ئێسته رۆژانه سێ كه‌س له پایته‌خت به رووداوی هاتوچۆ ده‌مرن.
ئه‌و روونی كرده‌وه، پرسه‌كه له تاران ته‌نیا ئه‌وه نییه ژماره‌ی رووداوه‌كانی هاتوچۆ زۆر بوون، به‌ڵكو كێشه‌كه له‌وه‌دایه ژماره‌ی ئه‌و ئامبوڵانس و تیمه فریاكه‌وتنه ته‌ندروستییانه‌ی له كاتی رووداوه‌كان پێویسته به فریای قوربانییان بكه‌ون، زۆر كه‌م بوون و له كاتی خۆیدا تیمه‌كان ناتوانن به شوێنی رووداوه‌كه بگه‌ن و برینداره‌كان بۆ ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كان بگوازنه‌وه.
هاشمی ده‌ڵێت، ''ئێره نه غه‌زه‌یه و نه سوودان و نه گۆڕه‌پانی جه‌نگ، به‌ڵكو شوێنێكه كه خه‌ڵك بۆ ژیانی ئاسایی خۆیان له ماڵ ده‌چنه ده‌ره‌وه، به‌ڵام مه‌ترسییان له‌سه‌ره و رۆژانه له شاره‌كه سێ كه‌س به رووداوه‌كانی هاتوچۆ ده‌مرن.''
جێی باسه پۆلیسی هاتوچۆی تاران رای گه‌یاندووه، گه‌نجانی نێوان ته‌مه‌ن 20 تا 30 ساڵ قوربانیی سه‌ره‌كیی رووداوه‌كانی هاتوچۆن.
خراپی و كۆنیی ئۆتۆمبێله‌كان و خراپیی رێگه‌وبانه‌كان، له پاڵ پێشێلكردنی رێنوێنییه‌كانی هاتوچۆ به گرنگترین هۆكاری په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و رووداوانه له تاران داده‌نرێت.