له مه‌هاباد ورچ په‌لاماری هاووڵاتییه‌كی دا و برینداری كرد و دوای رزگاربوونی له چنگی ورچه‌كه، بۆ نه‌خۆشخانه گواسترایه‌وه.
رووداوه‌كه شه‌وی رابردوو بووه و وا دیاره هاووڵاتییه‌كه به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ویستوویه‌تی له مه‌هاباده‌وه به‌ره‌و پیرانشار بڕوات، له رێگه‌دا له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دابه‌زیوه و له‌پڕ ورچێك په‌لاماری داوه.
ره‌زا عه‌قیلی فه‌ر به‌رپرسی راگه‌یاندنی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی مه‌هاباد، به میدیاكانی راگه‌یاند، هاووڵاتییه‌كه له سێ شوێنی سك و ده‌ست و پێ بریندار كراوه و ئه‌وه‌ی فریای هاووڵاتییه‌كه كه‌وتووه، لایته‌كه‌ی ده‌ستی بووه و له چاوی ورچه‌كه‌ی گرتووه و ورچه‌كه‌ش له ترسا هه‌ڵاتووه و وازی هێناوه.
شوێنی رووداوه‌كه به سه‌ری مه‌یدان ناسراوه و دوای په‌لاماری ورچه‌كه، هاووڵاتییه‌كه به برینداری خۆی گه‌یاندووه‌ته گوندی قازیاوه و دواتر خه‌ڵكی گونده‌كه یارمه‌تییان داوه و بۆ نه‌خۆشخانه‌ی مه‌هابادیان گواستووه‌ته‌وه.
به‌گوته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی مه‌هاباد، دوای چاره‌سه‌ری و پێچانه‌وه‌ی برینه‌كانی، هاووڵاتییه‌كه ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراوه‌ته‌وه.
ئه‌و داوای له هاووڵاتییان كرد له كاتی ده‌رچوونیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار، وریای ئاژه‌ڵه كێوی و دڕنده‌كانی وه‌ك گورگ و ورچ بن و تا بۆیان ده‌كرێ به ته‌نیا نه‌چنه ده‌ره‌وه.
ئه‌و ورچه‌ی هێرشی كردووه‌ته سه‌ر هاووڵاتییه‌كه، به ورچی قاوه‌یی به‌ناوبانگه و یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌وه‌یه تا هه‌ست به‌زیانگه‌یاندن له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه نه‌كات، هێرشی ناكاته سه‌ر و هه‌وڵ ده‌دات له مرۆڤ دوور بكه‌وێته‌وه.
خۆراكی سه‌ره‌كیی ئه‌م جۆره ورچه گۆشته و ئه‌گه‌ر ناچار بێ، به رووه‌ك و هه‌نگوین و گه‌ڵای داره‌كانیش خۆی تێر ده‌كات. له چه‌ند ده‌یه‌ی رابردوودا جۆری ئه‌و ورچه كه‌می كردووه و له به‌رده‌م مه‌ترسیی له‌ناوچووندایه.