سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەرەخۆشی لە سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی كوردستان دەكات، بەهۆی كۆچی دوایی باوكی.
ئەمرۆ چوارشەم، سێی كانوونی یەكەم، لە پرسەنامەیەكی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبووی باوكیان، پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی د. ڕێواز فایەق، سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی كوردستان و خانەوادە و كەسوكاری دەكات.
لە پرسەنامەكە دەڵێت، لە خوای مەزن داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.