نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە پێوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئیسماعیل قەنجۆ، بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبووی باوكیان، كەسایەتی و خەباتكار و پێشمەرگەی دێرین قەنجۆ عەبدولجەبار ڕێكانی، سەرەخۆشیی لە خۆیان و خانەوادەكە كرد.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان، هاوخەمی و هاوسۆزیی خۆی لەگەڵیاندا دەربڕی و هیوای خواست خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایی بە خانەوادە و هاوڕێیانی ببەخشێت.
لای خۆیەوە ئیسماعیل قەنجۆ ڕێكانی، سوپاس و پێزانینی خۆی و خانەوادەكەیانی بۆ پێوەندی و هاوخەمیی نێچیرڤان بارزانی و هاوبەشییان لە خەم و پرسەكەیاندا، دەربڕی.