کۆمپانیای مەنیجەر سکیوریتی لە ڕاگەیەنراوێکدا گیانلەدەستدانی دوو کارمەندی بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لە شاری هەولێر ڕاگەیاند. بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، شەوی ڕابردوو، چواری کانوونی یەکەمی 2025، هەردوو کارمەند (ئەحمەد محەمەد شەریف برادۆستی و محەمەد سەردار موحسین) لە کاتی ئەرکی فەرمیدا بوونەتە قوربانی.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، بەداخ و کەسەرەوە ڕایدەگەیەنین شەوی ڕابردوو دوو کارمەندمان... بە هۆی تیژڕۆیی ئۆتۆمبێلێكەوە كە دوور لە ڕێنوێنییەكانی هاتووچۆ لێخووڕینی كردووە، لە خاڵی پاسەوانی و لە کاتی ئەرکی فەرمی کۆمپانیا گیانیان لەدەست دا.
کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە هەردوو کارمەند ماوەیەکی زۆرە لە ناو کۆمپانیاکەمان ماندوونەناسانە و خەمخۆرانە خزمەت دەکەن و بەو ڕووداوە ناخۆشە ئێمەیان خەمبارکرد.