ئەو پیاوەی هاوسەرەكەی ئەنــدامی نێریــنەی بڕی چارەسەر كرا

:: PM:12:12:08/12/2025 ‌
بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی رای دەگەیەنێت، ئەو پیاوەی هاوسەرەكەی ئەنـدامی نێریــنەی بڕی، كاری پێویستی بۆ ئەنجام دراوە.

د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی رای گەیاند، "ئەو پیاوەی هاوسەرەكەی ئەندامی نێرینەی بڕی، لە كەلار كاری پێویستی تەندروستیی بۆ كراوە، دڵنیاشم لە سلێمانی ئەوەی پێویستی بێت بۆی ئەنجام دەدرێت".

گوتیشی، چاكبوونەوەی نەخۆشەكە و گەڕانەوەی بۆ دۆخی پێشتر، پێوەستە بەوەی كە چ كاتێك دەست بە چارەسەرییەكانی كراوە، كەی تیمی نەشتەرگەری ئامادە كراوە".

ئاشكراشی كرد، "پێشتریش حاڵەتێكی هاوشێوەی رووی داوە و چارەسەر كراوە".

شەوی رابردوو ژنێك لە كەلار بە چەقۆ، ئەندامی نێرینەی هاوسەرەكەی لێ كردەوە، پیاوەكە دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە، چارەسەری فریاگوزاریی پێویستی بۆ كراوە و بۆ چارەسەری زیاتر رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی كراوە.

بەپێی سەرچاوەكە، دەگوترێت ژن و مێردەكە كێشەی خێزانییان هەبووە، بەڵام هێشتا هیچ وردەكارییەك لەبارەی ئەو كێشەیە نەخراوەتەڕوو.




وشە - سۆران عەزیز