كاوه ئه‌حمه‌دزاده زیندانیی سیاسیی كورد كه له گرتووخانه‌ی بۆكان راگیرابوو، گیانی سپاردووه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانیی بنه‌ماڵه‌كه‌ی و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ.
رێكخراوی مافی مرۆڤی هانا بڵاوی كرده‌وه، كاوه ئه‌حمه‌دزاده له رۆژانی رابردوودا باری ته‌ندروستیی تێكچووبوو، به‌ڵام به‌رپرسانی گرتووخانه گوێیان پێی نه‌داوه و نه‌خراوه‌ته ژێر چاودێری ته‌ندروستییه‌وه، دواجار به جه‌ڵته‌ی دڵ گیانی سپاردووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان دوای مردنی كاوه، ته‌رمه‌كه‌ی بۆ پزیشكی دادی ورمێ گواستراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی توێكاری بۆ بكرێت.
رێكخراوه‌كه روونی كردووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی توێكاری ته‌رمه‌كه كراوه، هیچ ده‌ره‌نجامێك به بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌دراوه و به بێ ئه‌وه‌ی پێیان بگوترێ هۆكاری مردنی كوڕه‌كه‌یان چییه، ته‌رمه‌كه‌یان راده‌ست كردووه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج و گومانه ئه‌وه‌یه، 24 سه‌عات دوای مردنی كاوه ئه‌حمه‌دزاده، بنه‌ماڵه‌كه‌ی له مردنی رۆڵه‌كه‌یان ئاگادار كراوه‌ته‌وه.
جێی باسه هه‌ر له رۆژانی رابردوودا پارێزه‌رێكی كوردی خوراسان، به‌شێوه‌یه‌كی گوماناوی له نووسینگه‌كه‌ی خۆی له پارێزگای خوراسانی ره‌زه‌وی كۆچی دوایی كرد. ئه‌و پارێزه‌رایه‌تیی بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌كرد تۆمه‌تی سیاسی‌یان خرابووه پاڵ.