دوو كۆڵبه‌ری ورمێی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌هۆی سه‌رما و كه‌وتنی رنوو له سنووری نێوان رۆژهه‌ڵات و باكوری كوردستان، گیانیان سپارد.
دوو كۆڵبه‌ره‌كه به‌ناوه‌كانی مه‌عسووم ئه‌حمه‌دی و جاندار ئه‌حمه‌دی بوون كه ئامۆزای یه‌كتر و خه‌ڵكی ناوچه‌ی سۆمای برادۆستی پارێزگای ورمێن، به مه‌به‌ستی دابینكردنی بژێوییان روویان له كۆڵبه‌ری كردبوو.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، ئه‌وانه‌ی پێكه‌وه بوون و تووشی ئه‌م رووداوه سروشتییه بوون، سێ كه‌س بوون و وا دیاره یه‌كێكیان توانیویه‌تی خۆی رزگار بكات.
ساڵانه ده‌یان كۆڵبه‌ر به مه‌به‌ستی دابینكردنی بژێوی ڕوو له چیا سنوورییه‌كان ده‌كه‌ن و جگه له سه‌رما و رووداوه سروشتییه‌كان و هێرشی ئاژه‌ڵه دڕنده‌كان، زۆرجار له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئێران ته‌قه‌یان لێ ده‌كرێ و ده‌كوژرێن یان بریندار ده‌بن.
كۆماری ئیسلامیی ئێران ره‌چاوی دۆخی ناله‌باری ئابووریی پارێزگا سنوورییه‌كانی نه‌كردووه و ته‌نانه‌ت كۆڵبه‌ریشیان پێ به ره‌وا نازانێت، له كاتێكدا گه‌نجانی كورد هیچ كارێك نییه بیكه‌ن و له ناچاریدا به كۆڵ بار ده‌گوازنه‌وه، به‌ڵكو نانێك بۆ خۆیان و خێزانه‌كه‌یان دابین بكه‌ن.