سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی له پارێزگای دیاله ئه‌مڕۆ رای گه‌یاند، پۆلیسی پارێزگاكه ته‌رمی پیاوێكی به‌ساڵاچوویان له‌ناو په‌رستگه‌یه‌ك دۆزیوه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتووه ئه‌و پیاوه به چه‌كه‌كه‌ی خۆی كوشتووه.
پێگه‌ی
"شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 10ی كانوونی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی گوته‌ی سه‌رچاوه ته‌ناهییه‌كه، ته‌رمی پیاوێكی به‌ساڵاچوو له په‌رستگه‌یه‌كی ئاینی له رۆژئاوای پارێزگای دیاله دۆزراوه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتووه به چه‌كه‌كه‌ی كه "كڵاشنكۆف"ـه، له‌ناو په‌رستگه‌كه ته‌قه‌ی له خۆی كردووه و گیانی له ده‌ست داوه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی گوت، پیاوه‌كه له‌ناو په‌رستگه‌ی "ئیمام خدر" له ناوچه‌ی مه‌نسووریه له نزیكی شاره‌دێی هه‌بهه‌ب، خۆی كوشتووه و دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه، ته‌رمه‌كه‌یان بۆ پزیشكی داد گواستووه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستی پێ كردووه.
به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، ئه‌وه ئاشكرا بووه كه پیاوه‌كه كێشه‌ی ده‌روونیی هه‌بووه و پێشتریش هه‌وڵی داوه خۆی بكوژێت. باس له‌وه ده‌كرێ كه پیاوه‌كه كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بووه و كێشه‌كه‌ی زیاتر له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی خۆی بووه.
دۆخی خراپی ده‌روونی و ته‌ناهی و ئابووری له‌لایه‌ك و دواكه‌وتوویی به‌شێكی زۆری كۆمه‌ڵگه و هاوكات داونه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌لایه‌كی تر، هۆكارگه‌لێكن بۆ دیارده‌ی خۆكوشتن له عێراقدا، بۆیه خۆكوشتن له‌و وڵاته بووه‌ته دیارده و به‌تایبه‌تی به‌غدا زۆرترین ژماره‌ی ئه‌و رووداوانه‌ی تێدا روو ده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌راورد به هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و رووداوانه زۆر كه‌م بوونه‌ته‌وه و له ئاستی ده‌گمه‌ندایه.