عومرەكارێكی كورد لە شاری مەكە كۆچی دوایی كرد، تەمەنی 64 ساڵە و بڕیاریشە هەر لە شاری مەكە بەخاك بسپێردرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەم 11ـی كانوونی یەكەم، كاروان ستوونی گوتەبێژی حەج و عومرەی كوردستان، بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، بەرەبەیانیی ئەمرۆ عومرەكارێكی كورد بەناوی (مەجید ئەحمەد) لە سعوودیە كۆچی دوایی كرد.
زیاتر گوتی، ئەم عومرەكارە خەڵكی شاری دهۆكە، تەمەنی 64 ساڵ بووە و ئەمڕۆ لە شاری مەكە كۆچی دوایی كردووە، بڕیاریشە هەر لە شاری مەكە بەخاك بسپێردرێت.
گوتەبێژی حەج و عومرەی كوردستان روونی كردەوە، بە گوتەی كەسوكارەكەی كە لەگەڵی هاوسەفەر بوون، ئەم عومرەكارە پێشتر لە كوردستان نەشتەرگەریی چاندنی گورچیلەی بۆ ئەنجام دراوە و تەندروستی جێگیر بووە، دوای گەشتكردنی بۆ سعوودیە، لە شاری مەكە تووشی جەڵتەی دڵ دەبێت و دوای مانەوەی بۆ ماوەی حەوت سەعات لە نەخۆشخانەكانی مەكە، كۆچی دوایی دەكات.
روونی كردەوە، ئەمە 12مین عومرەكاری كوردستانە ئەمساڵ لە سعوودیە كۆچی دوایی بكات.