له گرتووخانه‌ی ورمێ ژنێكی كورد به ناوه‌ی سدیقه قوربانی له سێداره درا. ئه‌و ژنه پێشتر به تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌نقه‌ست سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو.
ته‌مه‌نی ئه‌و ژنه 29 ساڵه و نیشته‌جێی گوندی گۆگته‌په‌ی سه‌ربه ناوچه‌ی تاناكاریی ورمێیه. سه‌رۆكی گشتیی دادوه‌ریی ورمێ به‌بێ ئاماژه‌دان به ناسنامه‌ی ئه‌م ژنه، هه‌واڵی جێبه‌جێكردنی سزای له سێداره‌دانی سدیقه قوربانیی ڕاگه‌یاندووه.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، سدیقه قوربانی دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به تۆمه‌تی كوشتنی ئاوا قه‌هره‌مانی زڕكچی خۆی، ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
ئاوا قه‌هره‌مانی ته‌مه‌ن چوار ساڵ، كچی عومه‌ر و مینا حوسێنزاده و خه‌ڵكی ناوچه‌ی كوتوولی خۆی، دوای لێدانی توند و ئه‌شكه‌نجه له‌لایه‌ن زڕدایكیه‌وه، گواسترایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی موته‌هه‌ریی ورمێ و دوای 11 ڕۆژ مانه‌وه له به‌شی چاودێریی چڕ، به هۆی خوێنبه‌ربوونی مێشك گیانی له ده‌ست دا.
جێبه‌جێكردنی سزای سێداره له ئێران په‌ره‌ی سه‌ندووه و كه‌م ساڵ هه‌بووه هێنده‌ی ئه‌مساڵ له ئێران خه‌ڵك له سێداره درابن.
له ماوه‌ی مانگی ڕابردوودا، سزای سێداره‌ی لانی كه‌م 260 حوكمدراو له گرتووخانه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا جێبه‌جێ كراوه.
ئه‌و ئاماره به‌راورد به هه‌مان ماوه له ساڵی رابردوودا، 106% زیادی كردبوو، چونكه له ماوه‌ی مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی ڕابردوودا سزای سێداره‌ی 126 حوكمدراو جێبه‌جێ كرابوو.