پاسێكی گواستنه‌وه له رێگه‌ی سه‌ره‌كیی ئیسفه‌هان- نه‌ته‌نز وه‌رگه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه 13 كه‌س گیانیان له ده‌ست دا، ژماره‌یه‌كی تر بریندار بوون.
مه‌نسوور شیشه‌فرۆش به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆنترۆڵی قه‌یران له پارێزگای ئیسفه‌هان رای گه‌یاند، له‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له ده‌ست داوه، 11 كه‌سیان سه‌رنشینی پاسه‌كه بوون و دوو كه‌سیش له ئۆتۆمبێلێكی بچو‌وكدا مردوون.
رووداوه‌كه 11 برینداریشی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه كه بۆ نهخۆشخابهكانی نه‌ته‌نز، گولدیس و ئیسفه‌هان و چه‌ند شوێنێكی تر گواستراونه‌ته‌وه. وادیاره پاسه‌كه دوای وه‌رگه‌ڕان خۆی به ئۆتۆمبێلێكی تردا كێشاوه و زیانی به‌و ئۆتۆمبێله و سهرنشینهكانیشی گه‌یاندووه.
رووداوه‌كانی هاتوچۆ له ئێران زۆرن و به‌پێی ئاماره‌كان، 20 هێنده‌ی ستانداردی جیهانییه و هه‌موو ساڵێك له ئێران 28 هه‌زار كه‌س به‌هۆی رووداوه‌كانی هاتوچۆ گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن، 300 هه‌زار كه‌سی تر بریندار ده‌بن.
پێویسته بگوترێ ئه‌مڕۆ له نێوان نیشابوور و سه‌بزه‌واریش، پاسێكی گواستنه‌وه‌ی قوتابیان وه‌رگه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه 15 قوتابیی كچ بریندار بوون.
ئێران جگه له‌وه‌ی كه شه‌قام و رێگه‌كانی ناستانداردن، ئۆتۆمبێله‌كانیشی زۆر خراپن و ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی له ناوخۆ به‌رهه‌م ده‌هێنرێن ستاندارد نین.