له مانگى رابردوو "تشرینى دووه‌م"دا 26 هه‌زار و 129 هاوسه‌رگیرى له شاره‌كانى عێراق تۆمار كراون، له به‌رانبه‌ریشدا پێنج هه‌زار و 805 حاڵه‌تى جیابوونه‌وه تۆمار كراون.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 17ى كانوونى یه‌كه‌م، ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى عێراق، ئامارى جیابوونه‌وه و هاوسه‌رگیرى له 15 شارى عێراق بڵاو كردووه‌ته‌وه.
به‌پێى ئاماره‌كه له ماوه‌ى تشرینى دووه‌مدا، 26 هه‌زار و129 گرێبه‌ستى هاوسه‌رگیرى تۆمار كراون، زۆرترین هاوسه‌رگیرى له دادگاى ره‌سافه بووه كه سێ هه‌زار و 961 گرێبه‌ستى هاوسه‌رگیر بووه، كه‌مترینیش له دادگاى موسه‌نا تۆمار كراوه كه 671 گرێبه‌ستى هاوسه‌رگیرى كراون.
له جیابوونه‌وه‌یش زۆرترین حاڵه‌ت هه‌ر له به‌غدا ره‌سافه تۆمار كراوه كه هه‌زار و 239 حاڵه‌ت بووه، كه‌مترینیش له موسه‌نا تۆمار كراون، ته‌نیا 104 حاڵه‌تى جیابوونه‌وه هه‌بوون. كۆى حاڵه‌ته‌كانى جیابوونه‌وه‌یش له عێراق پێنج هه‌زار و 805 حاڵه‌ت بووه.