حوكمدراوێكی كورد به‌ناوی ئاریۆ نیازی وه‌حده‌ت كه پێشتر له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ریی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو، له گرتووخانه‌ی دیزڵ‌ئاوای كرماشان جێبه‌جێ كرا.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، ئه‌و هاووڵاتییه دوو ساڵ پێشتر به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو و له‌لایه‌ن ده‌زگای دادی ئێرانه‌وه سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو.
هه‌ر له ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا دوو حوكمدراوی كورد به‌ناوه‌كانی عه‌لی ئه‌یتیوه‌ند و كیوومه‌رس به‌هرامی، له گرتووخانه‌ی ناوه‌ندیی كه‌ره‌ج له سێداره دران، ئه‌وان پێشتر به تۆمه‌تی پێوه‌ندیدار به ماده هۆشبه‌ره‌كان سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو.
سه‌ره‌تای هه‌فته‌ش له گرتووخانه‌ی ورمێ، ژنێكی كورد به ناوی سدیقه قوربانی له سێداره درا كه ته‌مه‌نی 29 ساڵ بوو و نیشته‌جێی گوندی گۆگته‌په‌ی سه‌ربه ناوچه‌ی تاناكاریی ورمێ بوو. ئه‌و دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به تۆمه‌تی كوشتنی ئاوات قه‌هره‌مانی زڕكچی خۆی، ده‌ستبه‌سه‌ر كرا سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
جێبه‌جێكردنی سزای سێداره له ئێران په‌ره‌ی سه‌ندووه و كه‌م ساڵ هه‌بووه هێنده‌ی ئه‌مساڵ له ئێران خه‌ڵك له سێداره درابن.
له ماوه‌ی مانگی ڕابردوودا، سزای سێداره‌ی لانی كه‌م 260 حوكمدراو له گرتووخانه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا جێبه‌جێ كراوه.
ئه‌و ئاماره به‌راورد به هه‌مان ماوه له ساڵی رابردوودا، 106% زیادی كردبوو، چونكه له ماوه‌ی مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی ڕابردوودا سزای سێداره‌ی 126 حوكمدراو جێبه‌جێ كرابوو.