نێچیرڤان بارزانی پرسەنامەیەكی بڵاو كردەوە

:: PM:04:27:21/12/2025 ‌
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیەكی بەهۆی كۆچی دوایی هونەرمەند زوهێر عەبدولمەسیح بڵاو كردەوە. 

لە پرسەنامەكەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو زوهێر عەبدولمەسیح، ئەكتەر‌ و هونەرمەندی دیاری كوردستان، پرسە و سەرەخۆشی لە كەسوكار و هونەرمەندان و هونەردۆستانی كوردستان دەكەم، هاوسۆز و هاوخەمیانم.

" خوالێخۆشبوو خزمەتێكی زۆری بە هونەری دراما و سینەما و دەرهێنانی هونەری و كاری ئەكتەری كرد كە مایەی ڕێز و پێزانینە. لە خوای مەزن داواكارم گیانی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت" نێچیرڤان بارزانی وای نووسیوە. 




وشە - سه‌رخێڵ هاشم