مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیدسادق، دوو تۆمەتباریان گرت كە بەناوی هێزی تەناهییەوە هەڵیانكوتابووە سەر ماركێتێك.
پۆلیسی سلێمانی بڵاوی كردەوە، دوای ئەوەی مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیدسادق ئاگادار كرانەوە كە دوو تۆمەتبار بەناوی هێزی تەناهییەوە هەڵیانكوتاوەتە سەر ماركێتێك، بڕیاری دادوەر بۆ رووداوەكە وەرگیراو دەستبەجێ لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستی پێ كرد سەرەنجام توانرا دوو تۆمەتبار بەناوەكانی (س،ع،س - ب،م،أ) بگیرێن.
ئاماژە بۆ ئەوەیش كراوە، دەركەت تۆمەتباران پێشینەی تاوانكاریان هەیە، ئێستە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 432 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.