لەناو هۆتێلێكی سلێمانی هاووڵاتییەك بە چەقۆ كوژرا

:: PM:02:17:27/12/2025 ‌
تەرمێك لەناو هۆتێلێكی سلێمانی دۆزرایەوە كە بە چەقۆ كوژراوە و ئێستە تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادی كراوە. 

زانیارییەكە بەمشێوەیەیە، لەناو هۆتێڵی "تاجی پاشا" كە دەكەوێتە ناو بازاڕی سلێمانی، تەرمی هاووڵاتییەك دۆزراوەتەوە كە بەچەقۆ كوژراوە. هاووڵاتییەكە خەڵكی باكوری كوردستانە و "وشە" زانیویەتی كە لێكۆڵینەوە لەو تاوانە دەستی پێ كردووە. 

سەنتەری رێكخستنی پێوەندییەكان jcc زانیارییەكانی پشتڕاست كردووەتەوە و رای گەیاندووە، لە 'هۆتێل تاجی پاشا' لە ناو بازاڕی شاری سلێمانی، ئاگادار كرانەوە بە بوونی تەرمێك كە بەچەقۆ كوژراوە.

بەڵام تا ئێستە دەزگا تەناهییەكانی سلێمانی هیچ روونكردنەوەیەكیان لەوبارەیەوە نەداوە. 



وشە - سه‌رخێڵ هاشم