لەگەڵ بەردەوامبوونی خۆپێشاندانەکان لە شارە جیاجیاکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، حکوومەتی ئەو وڵاتە دەستی بە گرتنی هاووڵاتییان کردووە و ناوی ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی کورد کەوتووەتە دەستی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کە لە دوو رۆژی رابردوودا گیراون.
شەوی رابردوو بەهۆی خۆپێشاندانەکان لە شاری مەڵەکشای پارێزگای ئیلام، لانی کەم چوار خۆپێشاندەر کوژران و ژمارەیەکی تر بریندار بوون، لەگەڵ ئەوەیشدا رەشبگیری لە شارە جیاجیاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستی پێ کردووە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی کردەوە، 12 هاووڵاتیی کورد گیراون کە ناوەکانیان ئاشکران و زۆربەی ئەو گرتنانە لە شارەکانی بەدرە، دەرەشار و سەرپێڵی زەهاو بوون، لە مەڵەکشای ژمارەیەک هاووڵاتی گیراون بەڵام ناوەکانیان ئاشکرا نەکراون و سەرجەمیان بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە و هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.
هەر یەک لە موحسین شوکری و ئەمیر محەممەدی لەلایەن هێزەکانی ئیتڵاعات لە بازگەی پاتاقی سەرپێڵی زەهاو بە تەقە بریندار و پاشان دەستبەسەر کرابوون.
هەر یەک لە ئەمیر عیسازادە، محەمەد بەشیر هاشمیان، مەهدی هاشمیان، بەهادور عەمووزادە و ئەحمەد حەسەنوەند عەمووزادە، پێنج هاووڵاتیی خەڵکی گوندی ''ئارم''ی سەر بە دەرەشاری ئیلام بەیەکەوە گیراون.
هەر لە 24 سەعاتی رابردوودا لە بەدرەی سەر بە پارێزگای ئیلام، ژمارەیەک هاووڵاتی بە ناوەکانی مراد حاسڵی، ئەمین نوورمەنێش، فەرهاد محەممەدڕەشید و موحسین حەیدەربەیگی دەستبەسەر کران. هاوکات ڕەزا باقری نژاد، هاووڵاتیی خەڵکی سەراوڵەی سەر بە ئیلام لە نزیک ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کرا.
جێی باسه، ئه‌مڕۆ هه‌شته‌مین رۆژی ده‌ست پێ كردنی گه‌ڕێكی نوێی خۆپێشاندان و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تییه له ئێران، خۆپێشاندانه‌كه رۆژی یه‌كشه‌م 28ی كانوونی یه‌كه‌می 2025 له تاران ده‌ستی پێ كرد.
خۆپێشاندانه‌كه دوای ئه‌وه ده‌ستی پێ كرد كه به‌های تمه‌ن به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی و نزمترین نرخی له مێژوودا تۆمار كرد.
به‌های هه‌ر دۆلارێك گه‌یشته 144 هه‌زار تمه‌ن و ئه‌مه‌ش بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی كاسبكارانی تاران، ده‌رگای دوكانه‌كانیان داخه‌ن و داوا له حكوومه‌ت بكه‌ن رێكارێك بۆ رێگریكردن له زیاتر دابه‌زینی به‌های دراوی نیشتمانی بگرێته‌به‌ر، چونكه نازانن كه‌لوپه‌ل و به‌رهه‌مه‌كانیان به چ نرخێك ساغ بكه‌نه‌وه و هه‌ست ده‌كه‌ن به‌م شێوه‌یه ده‌ستمایه‌كه‌یان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
هه‌رچه‌نده له ماوه‌ی ئه‌و هه‌فته‌یه‌دا حكوومه‌تی ئێران هه‌ندێك گۆڕانكاریی كردووه و سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی گۆڕیوه، ته‌نانه‌ت به‌های تمه‌ن بۆ ئاستی به‌ر له ده‌ست پێ كردنی خۆپێشاندانه‌كان گه‌ڕاوه‌ته‌وه و تا ئاستێك نرخه‌كه‌ی ئاسایی بووه‌ته‌وه، به‌ڵام خۆپێشاندانه‌كان درێژه‌یان هه‌یه.