سەرۆكی یەكێتیی پیاوانی كوردستان رای گەیاند، لە ساڵی 2025دا 611 پیاو لەلایەن ژنەكانیانەوە توندوتیژییان بەرانبەر كراوە.
بورهان عەلی سەرۆكی یەكێتیی پیاوانی كوردستان، بە "وشە"ی راگەیاند، لە ساڵی 2025دا لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان، 611 سكاڵا لەلایەن پیاوانەوە تۆمار كراون كە ژنەكانیان توندوتیژییان بەرانبەر ئەنجام داون.
گوتیشی، پیاوانی هەرێمی كوردستان لە ساڵی رابردوودا رووبەڕووی چەندان گرفتی خێزانی بوونەتەوە، بەشێكی زۆریان بە هۆكاری ئابووری و قەیرانی دارایی بووە.
یەكێتیی پیاوان رێكخراوێكە بەرگری لە مافەكانی پیاوانی كوردستان دەكات، بەڵام لەلایەن رێكخراوەكانی ژنانەوە تێبینییان لەسەر هەیە و پێیان وایە داتاكانی راست نییە، گومان دەكەن بۆ بەلارێدابردنی كێشەی ژنان لە كوردستان كار بكەن.