لە سلێمانی كەسێك بە دەستڕیژی فیشەك كوژرا و سەرچاوەیەكیش دەڵێت، بكوژ و كوژراو كێشەی كۆمەڵایەتییان هەبووە.
ئەمڕۆ دووشەم پێنجی كانوونی دووەم، كەسێك لە ناوچەی كوڵەبیی سنووری سلێمانی، لەناو ئۆتۆمبێلەكەیدا بە دەستڕێژی فیشەك كوژرا كە تەمەنی نزیكەی 50 ساڵە.
لەبارەی ڕووداوەكەوە سەرچاوەیەك ڕای گەیاند، بكوژ و كوژراو ناسیاوی یەكترن و پێشتر كێشەی كۆمەڵایەتییان لە نێواندا هەبووە، پاش ڕووداوەكەش بكوژ هەڵاتووە و تیمەكانی ئاسایش بەردەوامن لە گەڕان بەدوایدا.
هاوكات شوێنی رووداوەكە لەسەر رێگەی عەربەتە و ئەو شوێنەی لێی كوژراوە، شوێنی نیشتەجێبوونی نییە.