ناوه‌ند و رێكخراو و حزبه سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌و رووداوانه نیگه‌رانن كه له پارێزگاكانی ئیلام و كرماشان و لوڕستان روویان داوه، به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك خۆپێشانده‌ر كوژراون و ده‌یانی تر بریندار كراون، بۆیه‌ش بانگه‌وازی مانگرتنی گشتییان بۆ سبه‌ی پێنجشه‌م بڵاو كردووه‌ته‌وه.
یه‌كه‌م جار بانگه‌وازی مانگرتن له‌لایه‌ن حه‌وت حزبی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بڵاو كرایه‌وه، ئه‌وان دوای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی رۆژی دووشه‌م پێنجی كانوونی دووه‌م له ژێر ناوی ''ناوه‌ندی دیالۆگی هاوكاریی حزبه كوردستانییه‌كان'' كردیان و پاڵپشتییان له خۆپێشاندانه‌كانی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كرد، دوێنێ هه‌نگاوێكیان به‌یه‌كه‌وه نا.
ئه‌وان له بانگه‌وازه‌كه‌یاندا ئاماژه‌یان به ناوه‌ندی دیالۆگ نه‌كردووه، به‌ڵام هه‌مووان ناویان له ژێره‌وه‌ی نووسراوه‌ی بانگه‌وازه‌كه نووسیوه كه بریتین له پارتی ئازادیی كوردستان، پارتی ژیانی ئازادی كوردستان، سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران، كۆمه‌ڵه، ڕێكخراوی كوردستانیی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران و حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران.
له بانگه‌وازه‌كه‌یاندا هاتووه، ''ئێمه سه‌ركوتی خۆپێشاندانه‌كان و گرتنی خه‌ڵكی ناڕازی و مافخوازی ئێران كه سیاسه‌تی هه‌میشه‌یی ده‌سه‌ڵاتی ئێران بووه، به توندی مه‌حكووم ده‌كه‌ین و به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ناڕه‌زایه‌تییه سه‌رانسه‌رییه‌كان و هاوپێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاونیشتمانانمان له كرماشان، ئیلام و لوڕستان داوای مانگرتنی گشتی له ڕۆژی پێنجشه‌م 18ی به‌فرانباردا ده‌كه‌ین''
خۆپێشاندانه‌كه سبه‌ی پێنجشه‌م هه‌شتی كانوونی دووه‌مه و پێشتریش به‌تایبه‌تی له میانه‌ی خۆپێشاندانه‌كانی ''ژن، ژیان، ئازادی'' بانگه‌وازی مانگرتن بڵاو ده‌كرایه‌وه، به‌ڵام یه‌كه‌م جاره ته‌واوی حزبه‌كان به‌یه‌كه‌وه له‌و بانگه‌وازه‌دا به‌شداریی ده‌كه‌ن.
له به‌شێكی بانگهوازهكهدا هاتووه كوردستان به‌م مانگرتنه گشتییه، جارێكی تر "نا"یه‌كی گه‌وره‌ی تر به دیكتاتۆریی كۆماری ئیسلامی ده‌ڵێته‌وه و پێ له‌سه‌ر مافه‌كانی داده‌گرێته‌وه كه ئازادی، یه‌كسانی و مافه ڕهواكانیهتی. داوا له سه‌رجه‌م حزبه سیاسییه‌كان و رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانی ئێران و كوردستانیش ده‌كه‌ین به هاوده‌نگی و یه‌كگرتووانه له به‌رانبه‌ر تاوانه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا هه‌ڵوێستیان هه‌بێ و به‌ده‌م ئه‌م بانگه‌وازه‌وه بێن.
ناوه‌ندی رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ئه‌نجوومه‌نی زیندانیانی سیاسی، چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی و پارێزه‌ران و ژینگه‌دۆستان و ده‌یان چالاك و گرووپی مه‌ده‌نی و سیاسی، پاڵپشتییان له به‌ڕێوه‌بردنی مانگرتنی گشتی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كردووه كه سبه‌ی پێنجشه‌م ده‌كرێت، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ دوكان و بازاڕه‌كان به ته‌واوی دابخرێن و سه‌رجه چالاكییه‌كان بوه‌ستێنرێن كه یه‌كێك له شارستانیانه‌ترین جۆری خۆپێشاندانه.