لە ساڵی ڕابردوودا نزیكەی 50 هەزار حاڵەتی پەلاماردانی سەگی بێلانە بۆ سەر هاووڵاتییان هەبووە، بەهۆیەوە 19 كەسیان گیانیان لە دەست داوە.
ئەمڕۆ پێنجشەم هەشتی كانوونی دووەم، سەیف بەدر گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رای گەیاند، لە ساڵی ڕابردوودا نزیكەی 50 هەزار حاڵەتی پەلاماری سەگی بێلانە بۆ سەر هاووڵاتییان هەبووە، حاڵەتە ئاساییەكان چارەسەریان وەرگرتووە و چاك بوونەتەوە.
زیاتر گوتی، بەهۆی پەلاماری سەگەوە، لە ساڵی ڕابردوودا 19 كەسیان گیانیان لە دەست داوە، زۆربەیان بەهۆی دواكەوتن لە گەیاندنیان بە نەخۆشخانەكان گیانیان لە دەست داوە.
دەشڵێت، گەستنی سەگ مەرج نییە بە مانای تووشبوونی ڕاستەوخۆ بە نەخۆشی بێت، بەڵام مەترسی دروست دەكات ئەگەر چارەسەركردنی فەرامۆش بكرێت.
ئاماژەی بەوەش كرد، فریاگوزاریی سەرەتایی دروست بەشێوەیەكی بەرچاو، مەترسیی تووشبوون بە ڤایرۆسەكە كەم دەكاتەوە، پێویستە لەو حاڵەتانەدا خێرا سەردانی پزیشكی تایبەت بكرێت، بەتایبەت ئەگەر گەستنەكە لە نزیك سەر بێت.