بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك ڤیدیۆی تایبه‌ت به مانگرتنی گشتی له شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ده‌یسه‌لمێنن كه ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ره‌وپیلی بانگه‌وازی مانگرتن چوون و دوكان و بازاڕه‌كانیان داخستوون.
به‌هۆی خاوبوونی هێڵی ئێنته‌رنێت له ئێران، كه‌مێك دره‌نگ ڤیدیۆی مانگرتن و دیمه‌نی دوكان و بازاڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بڵاو كرانه‌وه و به‌گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه‌ی له تۆڕره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراونه‌ته‌وه، له شنۆ و مه‌هاباده‌وه بگره تا ده‌گاته سه‌قز و سنه و بانه و ئیلام و كامێران و زۆربه‌ی شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، دوكان و بازاڕه‌كان داخراون.
ئه‌مڕۆ 12 رۆژه خۆپێشاندان له ئێران به‌رده‌وامه، شێوازه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی خۆپێشاندان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌شێوه‌ی مانگرتن به‌ڕێوه ده‌چێت.
رۆژهه‌ڵاتی كوردستان پێشتریش له میانه‌ی شۆڕشی ''ژن، ژیان، ئازادی'' و خۆپێشاندانه‌كانی تر، مانگرتنی گشتییان به‌ڕێوه بردووه و له‌و مانگرتنانهشدا سه‌ركه‌وتوو بوون كه یه‌كێك له شارستانیانه‌ترین شێوازی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تییه.
حكوومه‌تی ئێران به‌گشتی هێڵه‌كانی ئێنته‌رنێتی زۆر خاو كردووه‌ته‌وه، له هه‌ندێك شوێن به ته‌واوی پچڕاندوویه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی ڤیدیۆ و وێنه‌كانی خۆپێشاندان بۆ ده‌ره‌وه نه‌گوازرێنه‌وه. ماڵپه‌ڕی سیتنا كه هه‌واڵی تایبه‌ت به ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری بڵاو ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه كه به‌تایبه‌ت له شاره گه‌وره‌كان هێڵه‌كه زۆر خاو كراوه‌ته‌وه.
مانگرتنی ئه‌مڕۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌سه‌ر بانگه‌وازی هه‌ر حه‌وت حزبی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بووه و داوایان له خه‌ڵك كردووه بۆ پاڵپشتیی له خه‌ڵكی ئیلام، كرماشان و لوڕستان كه له‌م رۆژانه‌دا ژماره‌یه‌ك خۆپێشانده‌ر به ده‌ستی هێزه‌كانی حكوومه‌ت كوژران، به مانگرتنی گشتی ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان دژی حكوومه‌ت رابگه‌یه‌نن.
به گشتی خۆپێشاندان 80 شاری ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه، ژماره‌ی گشتیی كوژراوان له‌و 12 رۆژه‌دا بۆ 33 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه.
خۆپێشاندانه‌كه رۆژی یه‌كشه‌م 28ی كانوونی یه‌كه‌می 2025، دوای ئه‌وه ده‌ستی پێ كرد كه به‌های تمه‌ن به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی و نزمترین نرخی له مێژوودا تۆمار كرد.
به‌های هه‌ر دۆلارێك گه‌یشته 144 هه‌زار تمه‌ن، ئه‌مه‌ش بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی دوكاندار و كاسبكارانی تاران، ده‌رگای دوكانه‌كانیان داخه‌ن و داوا له حكوومه‌ت بكه‌ن رێكارێك بۆ رێگریكردن له زیاتر دابه‌زینی به‌های دراوی نیشتمانی بگرێته‌به‌ر، چونكه نازانن كه‌لوپه‌ل و به‌رهه‌مه‌كانیان به چ نرخێك ساغ بكه‌نه‌وه و هه‌ست ده‌كه‌ن به‌م شێوه‌یه ده‌ستمایه‌كه‌یان له ده‌ست ده‌ده‌ن. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م هه‌شتی كانوونی دووه‌م نرخی دۆلار له‌و رۆژه گرانتره خه‌ڵك به‌هۆیه‌وه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.