پرسەنامەیەك لە سەرۆك بارزانییەوە

:: PM:01:51:10/01/2026 ‌
سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوای (لاوكۆ مامەند مەسیح) بڵاو كردەوە و رای گەیاند، لاوكۆ تەمەنی پڕ لە شانازیی خۆی لە پێناو شۆڕش و خەبات و تێكۆشانی گەلەكەی تەرخان كرد.

ئەمڕۆ شەموو 10ـی كانوونی دووەم، لە پەیامی هاوخەمیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی یاوەری بارزانیی نەمر لاوكۆ مامەند مەسیحدا هاتووە، بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی كۆماری كوردستان و یاوەری بارزانیی نەمر و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان (لاوكۆ مامەند مەسیح)ـم پێ گەیشت، كە تەمەنی پڕ لە شانازیی خۆی لە پێناو شۆڕش و خەبات و تێكۆشانی گەلەكەی تەرخان كرد.

دەشڵێت، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادەی تێكۆشەر و كەسوكاری بەڕێزی خواڵێخۆشبوو لاوكۆ مامەند مەسیح و هەڤاڵ و هاوسەنگەرانی دەكەم، خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای مەزن داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.




وشە - رامیار جەواد