مامۆستایه‌كی ئاینیی هه‌رێمی كوردستان به‌رانبه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی سوپای عه‌ره‌بیی سووریا له حه‌له‌ب به‌رانبه‌ر كورد كردی، هه‌ڵوێستی وه‌رگرت و تایبه‌ت به ''وشه''ی راگه‌یاند، به‌م رووداوه جارێكی تر ره‌فتاری داعش دووباره بووه‌وه.
مه‌لا فكری سیتكانی ده‌ڵێت، ''دڕنده‌یی سوپا نوێیه‌كه‌ی سووریا ببینن، قه‌ت گورگ نابێ به‌مه‌ڕ، جه‌رگم ژانی كرد كه ئه‌و دیمه‌نه‌م بینی.''
ئه‌و مامۆستا ئاینییه به‌تایبه‌تی له دیمه‌نی فڕێدانی ئه‌و كچه شه‌ڕڤانه له باڵه‌خانه‌یه‌كه‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی، زۆر دڵته‌نگه و ده‌ڵێت، تاوانه‌كه‌ی ته‌نیا ئه‌وه‌بوو كورده و به‌رگریی له سه‌روماڵی كه‌سوكاری ده‌كرد و دژی چه‌ته‌كان وه‌ستابوو، به‌ڵام پاداشتی ئه‌و به‌رگرییه‌ی ئه‌وه‌بوو له‌لایه‌ن تیرۆریستان له باڵه‌خانه‌یه‌كی گه‌وره فڕێ بدرێت و گاڵته به‌جه‌سته‌كه‌ی بكرێ.
مه‌لا فكری سیتكانی پێی وایه ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كداره تیرۆریستانه له حه‌له‌ب كردیان، پێچه‌وانه‌ی پره‌نسیپه‌كانی ئیسلام و مرۆڤایه‌تییه، ئه‌نجامده‌ره‌كه‌ی ئه‌گه‌ر مسوڵمان بێ، ئه‌گه‌ر كورد بێ ئه‌گه‌ر عه‌ره‌ب یان هه‌ر ناوێكی تر بێ، ئه‌وا به یاسای ئاسمانی و دنیایی تاوانی جه‌نگه و له پێش چاوی دنیای به‌رژه‌وه‌ندیخوازه‌وه ده‌كرێت.
ئه‌و مامۆستا ئاینییه پێی وایه، ده‌بوو به‌ڕێزه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ جه‌سته‌ی ئه‌و كچه قاره‌مانه‌دا بكرایه و به جوانی به‌خاكیان بسپاردایه، ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ری كرا پیشه‌ی تیرۆریستانه و ئیسلام به‌رییه له‌و به‌ناو مسوڵمانانه، ئه‌و چه‌ته و مافیایانه به ناوی ''الله اكبر'' كه پیرۆزترین ناوه، سووكایه‌تی به جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌كه‌ن.
مه‌لا فكری سیتكانی له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی، چه‌كداره تیرۆریسته‌كان وه‌ك دڕنده به‌ربوونه‌ته گیانی كورد له حه‌له‌ب، له خوا ده‌پاڕێینه‌وه ئه‌و سته‌مه قبووڵ نه‌كات.
هاوكات په‌یامێكیش ئاراسته‌ی ئه‌و كوردانه ده‌كات كه زۆر عاتیفی بیر ده‌كه‌نه‌وه و به فریادڕه‌س له ئه‌بو محه‌مه‌د جۆلانی و سوپاكه‌ی ده‌ڕوانن، ئه‌و پرسیاره‌یان ئاراسته ده‌كات ئایا ئه‌وه ئیسلامه؟ ئه‌وه مرۆڤایه‌تییه؟ ئایا ئه‌وه ویژدانه؟
جێی باسه له شه‌شی مانگه‌وه سوپای سووریا به تانك و تۆپ و درۆن و قورسترین چه‌ك، هێرشی كردووه‌ته سه‌ر دوو گه‌ڕه‌كی كوردنشینی شێخ مه‌قسوود و ئه‌شره‌فیه له حه‌له‌ب، به‌هۆیه‌وه زیاتر له 100 هه‌زار كه‌س ئاواره بوون و ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی سڤیلیش كوژراون.
به‌ژانترین دیمه‌نی ئه‌و شه‌ڕه، ئه‌و كاته بوو كه چه‌كدارانی جۆلانی به دروشمی ''الله اكبر'' كچێكیان له سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌كه‌وه فڕێدایه خواره‌وه و دیار نه‌بوو بریندار بووبوو یان گیانی له ده‌ست دابوو.
شه‌ڕه‌كه له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 11ی كانوونی دووه‌مه‌وه وه‌ستاوه، دوای ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنێكی نێوده‌وڵه‌تی، بڕیار درا هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی ئه‌و دوو گه‌ڕه‌كانه به‌ره‌و باكور و باكوری رۆژهه‌ڵاتی سووریا بكشێنه‌وه.