رێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران بڵاوی كرده‌وه، له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا كه خۆپێشاندانه‌كان له ئێران ده‌ستیان پێ كردووه، لانی كه‌م 192 كه‌س له خۆپێشانده‌ران كوژراون كه نۆ كه‌س له‌وانه ته‌مه‌نیان خوار 18 ساڵه.
به‌گوته‌ی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ی مافی مرۆڤ كه باره‌گا سه‌ره‌كییه‌كه‌ی له نه‌رویجه، هه‌ندێك زانیاریی كاره‌ساتباریان لایه كه هێشتا نه‌یانتوانیوه پشتڕاستی بكه‌نه‌وه، چونكه له‌و رۆژانه‌دا هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت له ئێران پچڕاون و حكوومه‌ت زۆر به توندی ده‌ستی به سه‌ركوتكردن و كوشتنی خۆپێشانده‌ران كردووه و باس له كوژرانی دوو هه‌زار كه‌س ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، ته‌نیا ده‌توانن كوژرانی 192 كه‌س پشتڕاست بكه‌نه‌وه و ئه‌و زانیارییانه‌ی تر كه به‌ده‌ستیان گه‌یشتووه، له‌به‌ر نه‌بوونی هێڵی ئێنته‌رنێت و ده‌ستپێڕانه‌گه‌یشتنیان به سه‌رچاوه‌كانی ناوخۆ، ناتوانن ژماره‌كه پشتڕاست بكه‌نه‌وه.
رێكخراوه‌كه داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردووه، هه‌رچی زووه به‌رانبه‌ر ئه‌و سه‌ركوت و كوشتاره‌ی له ئێران ده‌كرێت هه‌ڵوێستی هه‌بێت.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، زیاتر له دوو هه‌زار و 600 كه‌س له خۆپێشانده‌ران گیراون و ژماره‌یه‌كی زۆریان له‌گه‌ڵ مه‌ترسیی حوكمی توند به‌ره‌وڕوون.
خۆپێشاندانه‌كه رۆژی یه‌كشه‌م 28ی كانوونی یه‌كه‌می 2025، دوای ئه‌وه ده‌ستی پێ كرد كه به‌های تمه‌ن به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی و نزمترین نرخی له مێژوودا تۆمار كرد.
به‌های هه‌ر دۆلارێك گه‌یشته 144 هه‌زار تمه‌ن، ئه‌مه‌ش بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی دوكاندار و كاسبكارانی تاران، ده‌رگای دوكانه‌كانیان دابخه‌ن و داوا له حكوومه‌ت بكه‌ن رێكارێك بۆ رێگریكردن له زیاتر دابه‌زینی به‌های دراوی نیشتمانی بگرێته‌به‌ر، چونكه نازانن كه‌لوپه‌ل و به‌رهه‌مه‌كانیان به چ نرخێك ساغ بكه‌نه‌وه و هه‌ست ده‌كه‌ن به‌م شێوه‌یه ده‌ستمایه‌كه‌یان له ده‌ست ده‌ده‌ن.