بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لە هەڵەبجە گەنجێک لەناو ئۆتۆمبێلێکی "مەلیكە"دا گیانی لەدەست دا

:: PM:08:20:11/01/2026 ‌
گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕای گەیاند، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلێکی جۆری "مەلیکە"، کەسێک گیانی لەدەست دا.

ئەمشەو یەكشەم 11ی کانوونی دووەمی 2026، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بە میدیاکانی ڕاگەیاند، ڕووداوێکی هاتووچۆ لە سنوورەکە ڕووی داوە کە ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری "مەلیکە" بووە و بێ سەرەتا بووە.

بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس، لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا چوار سەرنشین هەبوون، بەڵام  یەکێک لە سەرنشینەکان بە ناوی (محەمەد شۆڕش عەلی خێڵی) گیانی لەدەست داوە.

دوای ڕووداوەکە تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی داد کراوە و هێزەکانی پۆلیس دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ زانینی هۆکاری ڕووداوەکە.





وشە - پۆڵا مەحموود
زۆرترین خوێنراو‌