ئاگاداری ئەو فێڵە بن بەناوی هەلی كار

:: AM:10:22:13/01/2026 ‌
بڵاوبوونەوەی فایلێكك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەناوی هەلی كار فێڵە و ئەگەر بیكەیتەوە هەرچی وێنە و ڤیدیۆی ناو موبایلەكەتە بۆخۆی دەبات.

ئەمڕۆ سێشەم 13ـی كانوونی دووەم، محەمەد برادۆستی شارەزای تەكنەلۆژی، بە "وشە"ـی راگەیاند، هەلی كارێك لە سۆشیال میدیا بڵاو بووەتەوە بەم شێوەیە و دەڵێت "سڵاو بەڕێزان لەم لینكە لە ڕێگەی PDF  زیاتر لە 500 هەلی كارمان راگەیاندووە دەتوانن سوود مەندبن سەرجەم بوارە جیاوازەكان لەخۆ دەگرێ بۆ ئافرەتان و پیاوان ، مووچە لە 350 هەزارەوە دەست پێدەكان ، زانیاری زیاتر لە PDF كە بەردەستە".

زیاتر گوتی، ئەمە بابەتێكی نوێیە تا ئاگاداری بن، چونكە لە ئێستەدا ئەو كەسانەی كە سۆشیال میدیا خراپ بەكاردەهێنن ئەم كارە خراپە دەگرنە بەر، لە گرووپ پەیجەكانی هەلی كار لە كۆمێنت بانگەشەی ئەوە دەكەن لە ڕێگەی PDF زیاتر لە 500 هەلی كار راگەیەندراوە دەتوانی سوودمەند بی لێیان، بەڵام ئەم PDF وا دەسكاری كراوە كاتێك تۆ خەزنی دەكەیە نێو ئامێرەكەت و كلیكی لەسەر دەكەی راستەوخۆ سەرجەم داتاكانی نێو مۆبایلەكەت وەك وێنە و ڤیدیۆیی تایبەتیت دەچێت بۆ دروستكەری PDF كە.

روونی كردەوە، تكایە ئاگاداربن هەموو لینك و ئەپێك و فایلێك داونلۆدی ئامێرەكانتان مەكەن تا پارێزراو بن و بە دووربن لە هێرشی ئەلكترۆنی.



وشە - رامیار جەواد